PM:09:07:30/12/2024
2136 جار خوێندراوەتەوە
حکوومەتی ئەڵمانیا، ئیلۆن مەسک، بەوە تۆمەتبار دەکات، کە هەوڵ دەدات کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەڵمانیا دروست بکات.
ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، کریستیانا هۆفمان، یاریدەدەری وتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیا رایگەیاند، ئیلۆن مەسک بە وتارەکانی دەیەوێت کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەڵمانیا دروست بکات، ئەوەش بەپشتیوانی کردنی چەند جارەی لەحزبی ئەڵتەرناتیف لەپێناو ئەڵمانیا، کە حزبێکی راستڕەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئیلۆن مەسک ئازادە لە دەربڕینی رای خۆی، هەرچەندە ئازادی رادەربڕینی تێپەڕاندووە.
ئەوە لەکاتێکدایە، رۆژی شەممەی رابردوو، رۆژنامەی فێڵت وتارێکی ئیلۆن
ماسکی بڵاوکردەوە کە تێیدا "ئەلتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیا" بە "کۆتا هیوا"
بۆ ئەڵمانیا دادەنێت.
هاوکات، لەم وتارەدا، ئیلۆن مەسکی خاوەن و دامەزرێنەری تێسلا و سپەیس
ئێکس، پشتگیری خۆی بۆ ئەو پارتە دووپات کردەوە کە پێشتر لە ٢٠ ی کانونی یەکەمدا لە
تویتێکدا پشتگیری کردبوو، بەمەش ناڕەزایی ئەڵمانیای لێکەوتەوە.