سەردێڕ:

زیاتر لە دوو هەزار ئەفسەری ناوخۆ رووبەڕووی یاسا کرانەوە

PM:01:59:29/12/2024

2212 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، زیاتر لە دوو هەزار ئەفسەریان بە هۆی گەندەڵییەوە رووبەرووى یاسا کردووەتەوە و ١٤٨ تۆمەتبار سزای لە سێدارەدانیان بۆ دەرکراوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، میقداد میری، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە کۆنگرەکەدا ئاماژەی بەوەدا، بەوهۆیەی کە ١٤ هەزار و ٧٩٧ دۆسیەی گەندەڵی لەنێو ئەفسەرانی ناوخۆدا هەبووە، دوو هەزارو ١٠٣ ئەفسەریان بە هۆی گەندەڵیەوە لە کارەکانیان دەرکردووە .

هاوکات هەر سەبارەت بە بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەریش ، میقداد میری ئاماژەی بەوە دا ٦٦٢ گروپی بازرگانییان بە ماددەی هۆشبەر هەڵوەشاندووەتەوە و ١٤٨ تۆمەتباریش سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرکراوە.













گەلەری