PM:08:13:18/12/2024
8692 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، مووچەی مانگی ١٠ و ١١ی ئەمساڵی هەرێم دابینکراوە و نیردراون بەڵام هەرێم دابەشکردنی مووچەی دواخستووە.
ئەمشەو ١٨ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، ئەو تۆمەتانەی باس لە خەرجنەکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەکەن دوورن لە راستیەوە، بەهۆى پابەندنەبوونى هەرێم بە رێکارەکان موچەی فەرمانبەرانى هەرێم دواکەوتووە.
ئاماژەیان بەوەشکردوە، وەزارەتی دارایی حوکمەتی کاربەڕێکەر پابەندی رێکارەکان نەبووە و بەهۆی کێشە لە دەرخستەى
کۆتایی ، هەرێم دابەشکردنی مووچەی دواخستووە.
ئەوەشیان خستەڕوو، بە گوێرەی دادگای فیدڕاڵی، پابەندکراوین بەخەرجکردنی مووچە لە کاتی خۆیدا، بەڵام هەرێم پابەندنەبووە.
وتیشیان، لەگەڵ هەرێم لەبارەی مووچەوە لە پەیوەندیی بەردەوامدان.