بەپێی زانیاریەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، حکومەتی عێراق ٦٣١ ملیار دیناری نارد بۆ لقێکی بانکی ناوەندی لە هەولێر، ئەمە لەکاتێکدایە حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم داوای ٩٨٧ ملیاری دیناری کردووە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ١١
بەپێی زانیاریەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، بڕیارە عێراق ٧٥٩ ملیار دینار بنێرێت بۆ حکومەتی کاربەرێکەری هەرێم لە ئێستادا ٦٣١ ملیار دیناریان ناردوە بۆ لقێکی بانکی ناوەندی لە هەولێر و چاوەڕێی ٤٣٠ ملیار دیناری دیکەن کە حکومەتی عێراق بینێرێت بۆ کورتهێنانی مووچەی مانگی ١١.
وتیشى"وردبینى بۆ لیستى مووچەى مانگى ١٢ش دەکرێت و لەگەڵ تەواوبوونى وردبینییەکە بڕیارى لێدەدرێت و چاوەڕوانى گواستنەوەى
پارە دەکرێت کە پێشتر ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیارى لێداوە".
ئەگەر بڕیارى گواستنەوەى پارەکە وەک خۆى
جێبەجێبکرێت پشکى هەرێم بۆ مووچەى مانگى ١٢ش دەنێردرێت.
ئاماژەی
بەوەشکرد، ئەو پارەیەی حکومەتی عێراق ناردویاتی بەشی پارەی مووچە خۆرانی هەرێم
ناکات حکومەتی کاربەڕێکەر
چاوەڕێی ئەو ٤٣٠
ملیارەی دیکەیە کە بڕیار دراوە بنێردرێت بۆ کورتهێنانی مووچە.
باسی لەوەشکرد،
هەموو رێکارە سەرەکیەکان کراوە تەنها چەند رێکەوتنێک ماوە حکومەتی کاربەڕێکەر بە
حکومەتی عێراقی داوە ئەگەر جێ بە جێیان بکات، حکومەتی عێراقیش ئەو بڕە پارەیە دەنێرێت
کە بۆ کورت هێنانی مووچەی مانگی ١١ بڕیار بو بنێردرێت.
هاوکات، دواى نزیکەى
سێ هەفتە لە هاتنى پارەکەى بەغدا و بە فشارى وەزارەتى دارایی عێراق، وەزارەتى دارایی
حکومەتى کاربەرێکەر لیستى مووچەى مانگى ١٠ی بڵاوکردەوە و تا رۆژى دووشەممەى
داهاتوو مووچەى مانگى ١٠ دابەش دەکات.