PM:09:09:13/12/2024
60404 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوبەری بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند، بەهۆی بەستنی رێگاوە روداوێکی هاتووچۆ لە رێگای چۆمان - حاجی ئۆمەران روویداوە
ئەمڕۆ هەینی ١٣ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، کاروان میراودەلی بەڕێوبەری بەرگری شارستانی سۆران بە ئێن ئاڕتی راگەیاند، داوا لە هاوڵاتیان دەکەم بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە لە سۆران، لە درەنگانی شەوەوە بۆ کاری گرنگ و پێویست نەبێت رێگای چۆمان - حاجی ئۆمەران و ریگای زینی وەرتێ بەکارنەهێنن .
هاوکات، لەسەر رێگای چۆمان - حاجی ئۆمەران، ئۆتۆمبێلێک کە پێنج سەرنشینی تیابووە توشی رووداوی هاتوچۆ بووە و یەکێک لە سەرنشینەکان
بریندار بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی داڕمانی
بەشێک لە گردێک لە گەڕەکی کانی لە سۆران ماڵێک توشی زیان بوو و مەترسی لەسەر دوو
ماڵی تریش دروستکرد.
کەریم کەیفی - ئێن ئاڕتی