PM:10:42:17/12/2024
18636 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری خوێندنی باڵا بریاریدا، بە ڕێگەپێدان بە خوێندکارانى دەرەوەی وڵات بەمەبەستى گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان بەهۆى پشوەکانى سەرى ساڵى نوێ.
ئەمڕۆ ١٧ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەهۆى نزیکبونەوەى پشوەکانى سەرى ساڵى نوێ و لەبەر چاوگرتنى بارودۆخى ئەو خوێندکارانەى كە لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن. بڕیاریاندا، بە ڕێگەپێدان بە خوێندکارانى دەرەوەی وڵات بەمەبەستى گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو خوێندكارانەی كە دەگەڕێنەوە بۆ كوردستان، مۆڵەتەكەیان لەبەرواری ٢٠ـی ١٢ـی ئەمساڵ دەستپێدەكات، تاكو ٥ـی ١ـی ٢٠٢٥، بەردەوام دەبێت و مۆڵەتەکە بۆ ماوەی ١٦ رۆژە.
هاوکات، بەگوێرەی راگەیاندراوەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی
زانستی، ئەو ماوەیەى كە ئەو خوێندكارانە لە شارەکانى هەرێمى کوردستان بەسەرى دەبەن،
بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت.