سەردێڕ:

سوپای سوریا: چەندین گەڕەکی شاری حەلەبمان کۆنتڕۆڵ کردووەتەوە

PM:10:35:29/11/2024

2880 جار خوێندراوەتەوە

سوپای سوریا بە هاوکاری گروپە چەکدارەکان و فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا هێرشی پێچەوانەی بۆ سەر گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن لە شاری حەلەب دەستپێکرد و رایگەیاند، چەندین گەڕەکیان کۆنتڕۆڵکردووەتەوە.


دوای ئەوەی گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە ٢٧ـی ئەم مانگەوە هێرشیان بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سوپای سوریا دەستپێکرد و ناوچەکانی خۆرئاوای شاری حەلەبیان بە تەواوەتی کۆنتڕۆڵکرد.

دواتر سوپای سوریا بە هاوکاری چەند گروپێکی چەکداری نزیک لە خۆیەوە هێرشی پێچەوانەی بۆ سەر ئەو ناوچانە دەستپیکرد و رایانگەیاند، زۆربەی ئەو ناوچانەیان کۆنتڕۆڵ کردووەتەوە کە چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن دەستیان بەسەردا گرتبوو.

لای خۆشییەوە، روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ژمارەیەکی زۆر لە سەربازانەی سوپای سوریا بەرەو شاری حەلەب بەڕێکەوتوون و هێرشەکان چڕتر دەکرێنەوە.

هاوکات، سوپای روسیاش وەک پێشتر بەڵێنی دابوو کە تۆڵە لە گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بکاتەوە، لە ڕێگەی فڕۆکە جەنگییەکانییەوە بە چڕی بۆردومانی پێگەی ئەو گروپانەی لە شاری ئیدلیب کردووە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا پێشتر چەندین جار هێرشیان کردووەتە سەر هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان و هێزەکانی سوپای سوریا بەڵام بە بەردەوام شکستیان پێهێندراوە.

ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی ئۆپۆسزیۆنی سوریا گەورەترین ئۆپراسیۆنە کە لە ساڵی ٢٠١٥ـەوە کردبێتیانە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سوریا.













گەلەری