سەردێڕ:

سوپای لوبنان: ئیسرائیل ئاگربەستی شکاندووە

PM:07:33:28/11/2024

1480 جار خوێندراوەتەوە

سوپای لوبنان رایگەیاند، دوێنێ و ئەمڕۆ ئیسرائیل چەندجارێک ئاگربەستی لە باشووی لوبنایان شکاندووە و ئەوەش بووەتە هەڕەشە بۆ گەڕانەوە ئاوارەکان بۆ ماڵەکانیان.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٨ـی ١١ـی ٢٠٢٤ سوپای لوبنان رایگەیاند، ئەمڕۆ و دوێنێ، ئیسرائیل چەندجارێک ئاگربەستی لە باشووی لوبنایان شکاندووە و ئاسمان و زەوی لوبنانی بە ئامانج گرتووە.

ئەوەشی خستووەتە روو، فەرماندەیی سوپا بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بەدواداچوون بۆ ئەم پێشێلکاریانەی ئاگربەستەکە دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیا عەرەبییەکان هەر ئەمڕۆ شەش ناوچەی لوبنان بۆردوومان کراون و سوپای ئیسرائیلیش بڵاوی کردەوە چەند گومانلێکراوێک بە ئۆتۆمبێل چوونەتە باشووری لوبنان.

ئەوەش لە دوای ئەوە دێت، دوای سێ مانگ لە بۆردوومان و جەنگ سوپای ئیسرائیل و سوپای لوبنان گەیشتنە ئاگربەست بۆ راگرتنی بۆردوومان لە باشووری لوبنان.













گەلەری