AM:09:34:25/11/2024
1020 جار خوێندراوەتەوە
راوێژکارێکی باڵای عەلی خامنەیی رایگەیاند، ئێران خۆی ئامادە دەکات بۆ وەڵامدانەوەی ئیسرائیل دوای ئەو هێرشە ئاسمانییەی کە مانگی رابردوو کردییە سەر وڵاتەکەیان.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ـی ١١ـی ٢٠٢٤، عەلی لاریجانی، راوێژکاری باڵای عەلی خامنەیی بۆ میدیا ئێرانییەکان ئاماژەی بەوەکرد، عەلی خامنەیی پەیامێکی گرنگی بۆ بەشار ئەسەد و نەبیح بێری سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان گەیاندووە کە تیایدا باس لە بابەتەکانی پەیوەست بە دۆخی ئێستای دوو وڵات کراوە.
باسی لەوەشکردوە،
پەیامەکە بیرۆکە و چارەسەری لەخۆگرتووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی ئێستا. هەروەها
پەیامەکە پێویستی بە رێزگرتن لە نهێنییەکان هەیە، ئاشکراکردنی وردەکارییەکانیش پەیوەستە
بە لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە.
سەرەتای ئەم
مانگە عەلی لاریجانی هۆشداری دا لە هەر جۆرە وەڵامدانەوەیەکی بێ بیرکردنەوە بۆ هێرشەکانی
ئیسرائیل کە مانگی رابردوو ئێرانی کردە ئامانج، پێشتریش باسی لەوەکردبوو، ئیسرائیل
ئامانجی گواستنەوەی ململانێکانەیە بۆ ئێران، پێویستە ژیرانە مامەڵە بکەین بۆ ئەوەی
نەکەوینە ناو ئەم تەڵە و بەشێوەیەکی خراپ وەڵام نەدەینەوە.