چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تەنها چاوەڕێی واژۆی وەزیری دارایی عێراقن بۆ ناردنی پارەی مووچەی مانگی ١٠ بۆ هەرێم.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ـی ١١ـی ٢٠٢٤ چاوگێک لە وەزارەتی دارایی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، چاوەڕێن ئەمڕۆ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بگەڕێتەوە بۆ سەر کار و واژۆی ناردنی مووچەی مانگی ١٠ بۆ هەرێم بنێرێت.
ئەوەشی خستە
روو، دوای واژۆکەی تەیف سامی دەست دەکەن بە پارەدارکردنی هەرێم بۆ دابەشکردنی
مووچەی مانگی ١٠.
ئەمەش دوای
ئەوە دێت، ئومێد محەمەد،
پەرلەمانتاری نەوەى نوێ لە پەرلەمانى عێراق لە بەرنامەى تاوتوێى ئێن ئاڕ تى
ئاشکراى کرد، سبەى یان دوو سبەى چەردەیەک پارەى موچەى مانگى ١٠ دێت و بەغدا داواى
لیستى موچەى هەردوو مانگەکانى ١١ و ١٢شی کردووە.
وتیشی،
حکومەتی کاربەرێکەری هەرێم جدی نین لە ناردنی لیستی مووچە، دێنە سەرشاشە دەڵێن
ناردومانە، بەڵام ناردنەکەیان زۆر کەموکورتی تێدایە لەوانە کێشەی دوبارەبونەوەی
ناو و چەند کێشەیەکی تر.