سەردێڕ:

پڕۆژەی فڕۆکەخانەی موسڵ لە تەواوبوندایە

PM:05:19:23/11/2024

1092 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی فڕۆكەخانەی موسڵ لە تەواوبوندایە پڕۆژەکە لە ٪٨٦ ی تەواو بووە پێشبینی دەکرێت لە ساڵی داهاتوو تەواو بکرێت


ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی ١١ی ٢٠٢٤ مەیسەم سافی وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێڕاق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، رێژەی جێبەجێكردنی پڕۆژەی فڕۆكەخانەی موسڵ ٪٨٦ ی تەواو بووە، پێشبینییش دەكەن لە ٢٠٢٥ بكرێتەوە.

وتیشی، كاری فڕۆكەخانەكە پێشوازی و بەڕێكردنی فڕۆكەكان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری پێویستە، كۆمپانیای تایبەتمەندی فڕۆكەوانی و گواستنەوەی كاروبارەكانی دیكە بەڕێوەدەبەن.

رەزاق محێبس سەعداوی وەزیری گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، فڕۆكەخانەی موسڵ لە ٢٠٢٥ دەكرێتەوە.

هاوکات، موسڵ، بەدووەم گەورە شاری عێراق دادەندرێت کە دەکەوێتە باکووری وڵاتەکە.













گەلەری