دوو قاچاخچی کورد لە دادگای تاجی كاردیف لە هەرێمی وێڵزی بەریتانیا دانیان بەوەدا نا خەڵکیان بە قاچاخ بردووتە ئەو وڵاتە و زۆرینەی کۆچبەرەکانیش کە مامەڵەیان لەگەڵ کردوون کورد بوون.
ئەمڕۆ شەممە، دڵشاد شەمۆ و عەلی خدر لە دادگای تاجی كاردیف لە هەرێمی وێڵزی بەریتانیا دانیان بەوەدا نا خەڵکیان بە قاچاخ بردووتە ئەو وڵاتە.
بەگوێرەی
زانیاری میدیا جیهانییەکان، دڵشاد شەمۆ کە تەمەنی ٤١ ساڵە و خەڵکی هەرێمە لەگەڵ
عەلی خدری تەمەن ٤٠ ساڵ کە خەڵکی کوردستانی رۆژهەڵاتە لە غەسلێکی ئۆتۆبێلدا لە
ناوچەیکایرفیلی
باشووری وێڵز ماونەتەوە.
ئاماژە
بەوەش کراوە، ئەو دوو قاچاخچییە هەفتانە ١٠٠ کۆچبەریان بردووتە بەریتانیا و لەسەر
بنەمای سەلامەتی ئۆفەری زێڕین و برۆنز و پلانتینیۆم و زیویان پێشکەش کردووە بە
کۆچبەرەکانیان.
ئەوەش
خراوەتە روو، لە ئۆفەری پلاتینیۆمدا کۆچبەرەکانیان بە فڕۆکە و لە زیودا لە پشتی
بارهەڵگرەوە گواستووەتەوە بۆ بەریتانیا.
باس
لەوەش کراوە، ئەو کۆچبەرانەی لەلایەن ئەو دوو قاچاخچییەوە گواستراونەتەوە ڤیدیۆی
ساتی گواستنەوەکەیان کردووە و بڵاویان کردووەتەوە بەو جۆرە قاچاخچییەکان ئاشکرا
بوون.
هاوکات، دڵشاد
شەمۆ و عەلی خدر لە دادگای
تاجی كاردیف لە هەرێمی وێڵزی بەریتانیا دانیان بەوەدا نا خەڵکیان بە قاچاخ بردووتە
ئەو وڵاتە و زۆرینەی کۆچبەرەکانیش کە مامەڵەیان لەگەڵ کردوون کورد بوون.
لە ٨ـی
ئەم مانگەشدا میدیاکانى بەریتانیا بڵاویانکردەوە، قاچاخچییەکی بە رەچەڵەک کورد بەهۆی
چەند گرتە ڤیدیۆییەکەوە کە لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون و تێیدا ریکلام بۆ کارە
قاچاخچییەکانی دەکات لەلایەن پۆلیسی بەریتانیاوە دەستگیر کراوە و هەشتى ئەم مانگەش
لەلایەن دادگاوە ١٧ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.
ئەوەش لەکاتێکدایە، تادێت بەریتانیا رێوشوێنەکانی بۆ
رووبەڕوبوونەوە و دەستگیرکردنی باندەکانی قاچاخچێتی توندتر دەکاتەوە و لە نوێترین
پێشهاتیشدا، حکومەتی بەریتانیا بڕیاریداوە چەندین ئەفسەر و سەرباز بنێرێتە عێراق
کە لە ئاستی نێودەوڵەتییدا کار دەکەن بۆ رووبەڕوبوونەوەی باندەکانی قاچاخچێتی مرۆڤ
لە کەناڵی ئینگلیزدا.
بە پێیی میدیاکانی بەریتانیاش کە لە زاری سەرۆک وەزیرانی
ئەو وڵاتەوە بڵاویان کردووەتەوە، باندەکانی قاچاخچێتی زیاتر لە هەرێمی کوردستان
چالاکن و لە ماوەی رابردوودا چەندین باند دەستگیر کراون لەنێویاندا بارزان مەجید
ناسراو بە دوپشک.