سەردێڕ:

پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ زانیاری لەبارەی کاتی هاتنی مووچە ئاشکرادەکات

PM:07:52:23/11/2024

36536 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکى نەوەى نوێ لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سبەی یان دووسبەى بەغدا چەردەیەک موچەى مانگى ١٠ دەنێرێت


ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی ١١ی ٢٠٢٤ ئومێد محەمەد، پەرلەمانتاری نەوەى نوێ لە پەرلەمانى عێراق لە بەرنامەى تاوتوێى ئێن ئاڕ تى ئاشکراى کرد، سبەى یان دوو سبەى چەردەیەک پارەى موچەى مانگى ١٠ دێت و بەغدا داواى لیستى موچەى هەردوو مانگەکانى ١١ و ١٢شی کردووە.

وتیشی، حکومەتی کاربەرێکەری هەرێم جدی نین لە ناردنی لیستی مووچە، دێنە سەرشاشە دەڵێن ناردومانە، بەڵام ناردنەکەیان زۆر کەموکورتی تێدایە لەوانە کێشەی دوبارەبونەوەی ناو و چەند کێشەیەکی تر.


 













گەلەری