سەردێڕ:

زانیاری نوێ لەبارەی دواکەوتنی مووچە و ئەگەری فەوتانی

PM:06:00:22/11/2024

82340 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم گەرەنتیکراوە و نافەوتێت.


ئەمڕۆ هەینی، جەمال کۆچەر پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق باسی لەوە کرد، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دوادەکەوێت بەس نافەوتێت و دابەش دەکرێت.

پێشتریش، دارا رەشید وەزیرى پلاندانانى حوکمەتی کاربرێکەر، کێشەى موچەى مانگى ١٠ چارەسەر بووە و هەفتەى داهاتوو پارەکە دەنێردرێت، وە دوای گەشتنی دەست بە دابەشکردنى موچە دەکرێت.

هاوکات، ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هەواڵی راگرتن و نەناردنی مووچە دوورە لە راستییەوە و کێشەی دواكەوتنی مووچە نەناردنی بایۆمەتری فەرمانبەران و رێکخستنی لیستی موچەیە.













گەلەری