AM:10:53:24/11/2024
10420 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لەئێستادا کامێراکانی سیستەمی چاودێری خێرایی جێگیر بە سیستەمی خاڵ بۆخاڵ (پۆینت تو پۆینت)ی نێوان تاسڵوجە – چەمچەماڵ لە سەرەتای پردی تاسڵوجە تا کۆتایی بازگەی (بانی مەقان) لە قۆناغی تاقیکردنەوەدایە و کارەکانی تەواو بووە و ڕۆژی چوارشەممە دەکەونە کار و سەرپێچی تیژڕەوی تۆمار دەکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٤ـی ١١ـی ٢٠٢٤ هاتوچۆی سلێمانی بڵاوی کردەوە، لە کاتژمێر ١٢ـی نیوەڕۆی چوارشەممەوە ، کامێراکانی سیستەمی چاودێری خێرایی جێگیر بە سیستەمی خاڵ بۆخاڵ (پۆینت تو پۆینت)ی نێوان تاسڵوجە – چەمچەماڵ لە سەرەتای پردی تاسڵوجە تا کۆتایی بازگەی (بانی مەقان) دەکەونە کار.
باسی لەوەش
کردووە، داوا لە شۆفێران دەکەن پابەند بن
بەو خێراییانەی کە لە هێماکانی هاتوچۆدا دیاریکراوە، چونکە لە چوارشەممەوە کامێراکان سەرپێچی
تۆماردەکەن، بەڵام لە ئێستادا کامێراکان
بەشێوەی تاقیکاری کاردەکەن.
دەشڵێت، "کە باس لەوە دەکرێت شۆفێر لە ئاستی کامێراکان بەخێرایی
یاسایی بڕوات دواتر خێراییەکەی زیاد بکات تا ئاستی کامێرایەکی تر وە دووبارە
هێواشی بکاتەوە خێرایی تۆمار ناکات هەڵەیە ، چونکە سیستەمی خاڵ بۆ خاڵ ( پۆینت تو
پۆینت) ئەو ماوەیەی نێوان کامێراکان هەژمار دەکات وە سەرجەم کامێراکان بە هەردوو
ئاراستە لە نێوان تاسڵووجە – چەمچەماڵ و بە پێچەوانەوە بەرەو ئاراستەی سلێمانی
بەستراونەتەوە بەیەکەوە کە ژمارەیان (٢٨) کامێرایە."