سەردێڕ:

پشتیوان سادق: لە سبەینێوە پارتی ئامادەیە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنەکانی تر

AM:09:04:24/11/2024

1388 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسی مەکتەبی سیاسی پارتی لە هەولێر بە میدیای حزبەکەی ڕایگەیاند، لە رۆژی دوو شەممەوە پارتی ئامادەیە لەگەڵ لایەنەکانی تر کۆببێتەوە و دانوستاندن بکات بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ.


ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٤ـی ١١ـی ٢٠٢٤ پشتیوان سادق بەرپرسی مەکتەبی سیاسی پارتی لە لێدوانێکدا بۆ میدیای حزبەکەی ئاماژەی بەوە کرد، پارتی لەگەڵ هیچ لایەنێک هێڵی سوری نییە و دەیەوێت حکومەتێکی بنکە فراوان پێکبهێنرێت.

پێشتریش، مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی بە میدیای حزبەکەی راگەیاندووە، پارتی دەیەوێت هەموو لایەنەکان شان بدەنە ژێر بەرپرسیارێتی و بەشدارییان هەبێت لە بنیاتنانەوەی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەش کردووە،دوای پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لەسەر پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت سەردانی لایەنەکان دەکەن.

هاوکات، عوسمان بانیمارانی سەرکردەی یەکێتی لە بەرنامەی ناڤینی رۆژی ئێن ئاڕ تیدا رایگەیاند، پارتی دەبێت نەرمی بنوێنێت بەرامبەر پێکهێنانی حکومەت، تاوەکو شەرعییەت بۆ دامەزراوەکان بگەڕێتەوە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، مانگێک تێپەڕی بەسەر هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و تا ئێستا جگە لە نەوەی نوێ هیچ کام لە پارتی ویەکێتی پڕۆژەیەکی ئەوتۆیان بۆ پێکهێنانی حکومەت نەخستووەتە ڕوو.













گەلەری