سەردێڕ:

ئەمڕۆ تەرمی هونەرمەند زاهیر عەبدوڵا بەخاک دەسپێردرێت

AM:08:39:24/11/2024

1344 جار خوێندراوەتەوە

شەوی رابردوو هونەرمەندی دیاری بواری شانۆ و دراما زاهیر عەبدوڵا لە هەولێر کۆچی دوایی کرد و بڕیاریشە ئەمڕۆ بەخاک بسپێردرێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٤ـی ١١ـی ٢٠٢٤ بڕیارە تەرمی هونەرمەندی دیاری کورد زاهیر عەبدوڵا بەخاک بسپێردرێت و مزگەوتی جەلیل خەیاتەوە بەرێكرا بەرەو گۆڕستانی کەسنەزان ولەسەر وەسێتی خۆی بۆ کۆتا جار گوزەرێک بە تەرمەکەیدا دەکرێت لە گەڕەکی تەیراوە.

شەوی رابردوو، زاهیر عەبدوڵا هونەرمەندی دیاری بواری شانۆ و درامای کوردی لە هەولێر گیانی لەدەستدا.

 

زاهیر عەبدوڵڵا خدرلە ساڵی ١٩٥٨ لە گەڕەکی تەیراوەی شاری ھەولێر لە دایک بووە، قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندی لە ھەولێر خوێندووە و بەشی کارەبای لە ئامادەیی پیشەسازی ھەولێر تەواوکردووە.

لە ساڵی ١٩٧٢ بۆیەکەمجار بەشداری شانۆگەرییەک کردووە بەناوی "ئەنجامی پوڵپەرستی"، هەروەها بەشداری دەیان شانۆگەریی و دراما و فیلمی سینەمایی کردووە.

هونەرمەند زاهیر عەبدوڵڵا بەشداری دەیان شانۆگەریی و درامای کردووە کە دیاترینییان درامای "هەبوو نەبوو" بوو کە یەکێکە لە کارە بەناوبانگەکانی.

هونەرمەند زاهیر عەبدوڵڵا ساڵی ٢٠١٩ کتێبێکی بیرەوەریی بڵاوکردەوە بەناوی "تەیراوە هەربە پیاسە" کە تیایدا باسی سەردەمی منداڵی خۆی دەکات تا رۆژی راپەڕینی ساڵی ١٩٩١ و لەم کتێبەدا هەوڵی داوە واقیعی ژیانی خۆی بنووسێتەوە.













گەلەری