راوێژکاری کاروباری سیاسیی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، کە هیچ بەڵگەیەک نییە لەسەر دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی فراکسیۆنی چەکداری لە خاکی عێراقەوە بەرەو ئیسرائیل.
ئەمڕۆ ٢٣ی ١١ی ٢٠٢٤ سبحان ئەلمەلا جیاد راوێژکاری کاروباری سیاسیی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە میدیا عەرەبیەکانی راگەیاند، ماوەیەکە ئەو قەوارەیە رایدەگەیەنێت کە لە رۆژهەڵاتەوە ئۆپەراسیۆنەکانی دژی دەستپێدەکات و ئەم لایەنەش هەردوو وڵاتی سوریا و ئوردن پێکدەهێنن، نەک تەنها عێراق.
ئاماژەی بەوەشکرد،
هیچ ئاماژەیەک و پشتڕاستکردنەوەیەک نییە کە ئۆپەراسیۆنەکان لە خاکی عێراقەوە بەرەو
ئیسرائیل دەستپێبکەن.
وتیشی، ئیسرائیل
دەیەوێت هەر بیانوویەک بێت بۆ ئەنجامدانی هێرشی شەڕانگێزانە بۆ سەر عێراق بە
ئامانجی فراوانکردنی بازنەی شەڕ لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەمەش ئەوەیە کە هەر
لە سەرەتاوە بەدوایدا دەگەڕێت.
وەزارەتی دەرەوەی
عێراق نامەی فەرمی ئاڕاستەی ئەنجومەنی ئاسایش و ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان
و کۆمکاری عەرەبی و رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی نارد، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر
هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر عێراق.
وەزارەتەکە لە
نامەکانیدا پشتڕاستیکردووەتەوە، بەپێی بەیاننامەیەک کە لەلایەن خۆیەوە بڵاوکراوەتەوە،
نامەکەی ئەو قەوارە ئیسرائیلییە بۆ ئەنجومەنی ئاسایش نوێنەرایەتی بەشێکە لە سیاسەتێکی
سیستماتیکی بۆ دروستکردنی تۆمەت و بیانوو بە ئامانجی فراوانکردنی ململانێکان لە
ناوچەکەدا.