سەردێڕ:

لەناوخۆی عێراقدا ٧٠ جۆر دەرمانی نوێ بەرهەم هێنران

PM:11:20:23/11/2024

868 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکارێکی کاروباری تەندروستی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بۆ یەکەمجار عێراق چەندین جۆر دەرمانی نوێیی لە کارگە ناوخۆییەکان بەرهەمهێناوە و چاوەڕوان دەکەن لە شەش مانگی داهاتوودا لە دەرمانخانەکان بۆ چارەسەری هاوڵاتیان بەکاربهێنرێت.


ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی١١ی ٢٠٢٤ حەمودی لامی راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ یەکەمجار لە رێگەی کارگە ناوخۆییەکانەوە توانیویانە ٢٨ جۆر دەرمانی نوێ بۆ چارەسەری بەرزی فشاری خوێن و ٢٨ جۆری دیکە بۆ چارەسەری شەکرە و ١٤ جۆر دەرمانی دژە زیندەیی بەرهەمبهێنن.

باسی لەوەشکرد، چاوەڕوان دەکرێت دەرمانەکان لە ماوەی شەش مانگی داهاتوودا بخرێتە دەرمانخانەکانەوە و دابین بکرێت بۆ هاوڵاتیان.

ئەوەشی خستەڕوو، دەرمانەکان لە کارگەکانەوە دەچێتەوە بۆ وەزارەتی تەندروستی و لەوێ دانپێدانانی بۆ دەکرێت، هەروەها وتیشی حکومەتی عێراق کۆمەڵێک رێکاری دیکەی گرتووەتەبەر بۆ کەمکردنەوەی نرخی دەرمان لەوانە کەمکردنەوەی باج و گومرک لەسەر دەرمانی هاوردەکراو.













گەلەری