سەردێڕ:

کەشناسی:سبەی بارانبارین لە هەرێم دەستپێدەکات

AM:11:05:23/11/2024

6092 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسیی هەڕێم رایگەیاند، پێشبینى دەکرێت لە سبەینێوە باران بارین دەستپێبکات و لە شەودا تەواوی ناوچەکانى هەرێم بگرێتەوە.


کەشناسی هەرێم رایگەیاند، سبەی لەکاتەکانی شەودا نمەباران لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم دەست پێدەکات و دواتر لە دەرەنگانی شەودا تەواوی ناوچەکان دەگرێتەوە.

کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، کەشی ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش یەک بۆ دوو پلە بەرز دەبنەوە.

کەشناسی عێراق رایگەیاند، لە هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی توندی سەرما ڕوو لە ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن. بەگوێرەی پێشبینییەکانیش شەپۆلەکە تاوەکو پێنجشەممە بەردەوام دەبێت.













گەلەری