سەرۆکی لیژنەى باڵاى سەرژمێری لە هەرێم بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، لە چەند رۆژى داهاتوودا قۆناغى سێیەمى سەرژمێریی دەستپێدەکات، دەشڵێت لە ئێستادا کاری مەیدانى تیمەکانیان بەردەوامە.
ده‌سته‌ی باڵای سه‌رژمێری دانیشتوانى عێراق رایگەیاند، ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كانى سەرژمێریی له‌م هه‌فته‌یه‌دا ڕاده‌گه‌یه‌نرێت
ده‌ستەکە له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه،
"رێژه‌ی ڕوماڵكردنی تاك و خێزان و بیناكان له ١٠٠٪ نزیكبوه‌ته‌وه، كه به‌رزترین
ڕێژه‌یه كه له مێژوی سه‌رژمێرییه‌كانی عێراقدا تۆماركراوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆژه‌ی
سه‌رژمێری دانیشتوان و سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی حكومه‌ت پشتڕاستده‌كاته‌وه،
ئه‌نجام و ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌م سه‌رژمێرییه‌ش كاریگه‌رییه‌كی باشیان ده‌بێت له
ئاراسته‌كردنی ڕێگاكانی گه‌شه‌پێدان به‌ره‌و ئامانجه دروسته‌كانیان".
ئه‌وه‌شی خستووەته ڕوو، پرۆسه‌كه تا ١٠ـی مانگی
داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت و زیاتر له ١٢٠ هه‌زار بژمێر به‌شداری ده‌كه‌ن، كه به‌پێی
ڕێژه‌ی مه‌زه‌نده‌كراوی دانیشتوان دابه‌شكراون به‌سه‌ر پارێزگاكانی عێراقدا.