سەنتەری نەخۆشیەکانی دڵ لە سلێمانی و هەولێر سەنتەرێک کە خەریکە دادەماڵرێت لە هاوکاری نەخۆش و وەک سەنتەرێکی تایبەت مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
سەنتەری دڵی سلێمانی و هەولێر لە سەنتەرێکی حکومییەوە خەریکە دەبنە سەنتەرێکی تایبەت و هاوڵاتیان جگە لەوەی دەبێت چاوەڕێ بکەن دەبێت پارەیەکی زۆر بدەن.
نەخۆشێک باسی بەوە کرد، دوای دوومانگ نۆرەگرتن بریاری کردنەوەی سنگی
بۆ دراوە بە بڕی سێ ملیۆن ٢٥٠ هەزار دینا وەک خۆی دەلێت نەشتەرگەریەکەی چەند قورسە
پەیداکردنی ئەو بڕە پارەیەش دوو هێندە، چونکە نرخەکە زۆرە هاولاتییان بێ پارەن .
سەرجەم چارەسەرەکان و کەلوپەلی نەشتەرگەری نێو سەنتەری دڵ دەبێت نەخۆش
تێچوەکەی بدات بەشێک لە دەرمانەکانیش لە دەرەوە بکرێت.
سەرەڕای ئەوەی تێچوو و بودجەی ئەو سەنتەرانە لە ئەستۆی وەزارەتی تەندروستی
و حکومەتی کاربەڕێکەردایە نرخی شەبەکەوە بالۆن یەک ملیۆن و ٥٠ هەزار دینارە و نرخی
ئەنجامدانی قەسەتەرە ٤٥٠ هەزار دینارە و وێنەی تیشکی سیتی سکان ٧٥ هەزار دینارە و کێشانی
هێلکاری دڵ لەسەنتەکەدا ١٢ هەزار دینارە.