وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، لە مانگی ١٠ـی ساڵی رابردووەوە ٢٠٦ هێرش کراوەتە سەر هێزەکانیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە، ٧٩ لەو هێرشانەی کراونەتە سەر هێزەکانیان لە عێراقەوە ئەنجامدراون، هەروەها ١٢٥ هێرشیش لە سوریاوە کراون و دوو هێرشیش لە ئوردنەوە.
ئەوەش لەکاتێدایە،
لەگەڵ دەستپێکردنى هێرشى ئیسرائیل بۆسەر غەززە، گروپە چەکدارەکانى ناوچەکە
هێرشەکانیان بۆسەر بنکەکانى ئەمریکا لە ناوچەکە چڕتر کردووەتەوە.
هاوکات، ئەمریکا بۆ
پاراستنی هێزەکانی بەردەوام هێزی زیاتر رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات و لە
ماوەی رابردوودا دەیان فڕۆکە و کەشتى جەنگی لە ناوچەکە جێگیر کردووە.