سەردێڕ:

کۆشکی سپی:هیچ فەرمانێکی دەستگیرکردن لە دژی ناتانیاهۆ جێبەجێ ناکەین

PM:04:33:22/11/2024

1640 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، وڵاتەکەی هیچ فەرمانێکی دەستگیرکردنی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل جێبەجێ ناکات.


ئەمڕۆ هەینی، کارین جان بییر وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان دەسەڵاتی دادوەری لەناوخۆی ئەمریکادا نییە، بە تایبەت بۆ بڕیاری دەتگیرکردنی سەرۆک وەزیرانی وڵاتێک.

ئاماژەی بەوەش کرد، واشنتن هەوڵ دەدات بۆ ڕاگرتنی جەنگ لە لوبنان و پەسەندکردنی ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکان لە غەززە.

ئەوەشی خستەڕوو، حیزبوڵا و حەماس ئامانجیانە ئیسرائیل بە لاوازی ببینن.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان بەتۆمەتی "تاوانی دژە مرۆیی و تاوانی جەنگ" فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بنیامین ناتانیاهۆ و یۆئافگالانت سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەرکرد.













گەلەری