وەزارەتی بەرگری بەریتانیا، لێکۆڵینەوەی بۆ کۆمەڵە بەڵگەنامەیەک کردەوە کە زانیاری سەربازی هەستیاریان تێدایە کە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا دۆزراونەتەوە، لەناو کیسەیەکی زبڵ و خاشاک لە شەقامەکە فڕێدراون.
ئەمڕۆ هەینی ٢٨ـی ئازارـی ٢٠٢٥، ئاژانسی هەواڵی بی بی سی بەریتانی رایگەیاند، ئەو کاغەزانە کە هەندێکیان لەسەریان نووسراوە فەرمی - هەستیار، لە ١٦ـی ئازاردا لە کیسەیەکی رەشدا لە ناوچەی سکۆتسودی شاری نیوکاسڵ بە نیوە کراوە دۆزراونەتەوە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، بەڵگەنامەكان وردەکارییەکانی پلەی سەربازەکان، شێوازی كاركردن،
ناونیشان، ئیمەیڵ، تۆماری کەیسی چەک و زانیاری لەسەر دەستڕاگەیشتن بە دامەزراوە
سەربازییەکانی تێدابووە.
وتیشی،
پێدەچێت بەڵگەنامەکان پەیوەست بن بەو یەکانەی کە لە شاری کاتریک گاریسۆن جێگیرکراون.
هەروەها،
لە نێو بەڵگەنامەکاندا توێژینەوەیەک هەبووە کە بەپێی زانیارییەکان بە ناوی کلیلی کۆگای
چەک بە کۆدی ADS بووە، کە پێدەچێت ئاماژەیە
بۆ کۆگای چەک و سیستەمی دۆزینەوەی دزەپێکەر.
بەڵگەنامەکان
لەلایەن مایک گیبارد، هاندەرێکی تۆپی پێی خەڵکی گەیتشێدەوە دۆزرایەوە، کە لەکاتی وەستاندنی
ئۆتۆمبێلەکەیدا بەر لە یاری کۆتایی جامی کاراباو لەنێوان یانەکانی نیوکاسڵ یونایتد
و لیڤەرپوولدا.
باسی
لەوەشکرد، وەزارەتی بەرگری بەریتانیا بەدواداچون دەکات و رێنماییەکانی حکومەت
ئاماژە بەوە دەکەن کە هەندێک بەڵگەنامەی هەستیاری فەرمین و دەتوانن مەترسی بۆ سەر
ژیان دروست بکەن ئەگەر ئاشکرا بکرێن.