بەگوێرەی زانیارییەکان، پارتی و یەکێتی رۆژانە ٢٧٥ هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم بە قاجاخ دەفرۆشن و داهاتەکەی رۆژانە دەکاتە ١١ملیۆن ملیۆن دۆلار و مانگانە دەکاتە ٣٣٠ ملیۆن دۆلار و ساڵانەش زیاتر لە سێ ملیار و ٩٦٠ ملیۆن دۆلارە.
بەپێى زانیارییەکانى رێکخراوی ئۆپیک لە دەروازەکانى هەرێمەوە رۆژانە ٢٧٥ هەزار بەرمیل نەوت بەقاچاخ ئاودیو دەکرێن، هەربۆیە ئۆپیک ئەو رێژەیەی بە زیادە لەسەر عێراق هەژمار کردووە و عێراقیش بەناچاری بەرهەمهێنانی ٦٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی کەمکردەوە.
بێجگە لە نادیارى داهاتى ناوخۆ و خەرجنەکردنى
بۆ موچە، هەرێمى کوردستان خاوەنى داهاتى زەبەلاحى نەوتە، کە پارتى و یەکێتى دەستیان
بەسەرداگرتووەو رۆژانە سەدان تەنکەرى بە رۆژى رووناک ئاودیو دەکەن و داهاتەکەشى تەنها
دەچێتە گیرفانى خۆیانەوە و موچەخۆرانى هەرێمیش لە ١٣ مانگى رابردوودا تەنها نۆ مووچەیان
بە پارەى بەغدا وەرگرتووە.
نەوتى قاچاغى هەرێم نەک لەسەر ئاستى عێراق،
بەڵکو کاریگەرى لەسەر نرخى نەوت لە جیهاندا دروستکردووە و هاوینى ئەمساڵ رێکخراوى
ئۆپیک هۆشداریدایە عێراق رێگریبکات لە ئاودیوکردنى نەوت لە هەرێمى کوردستانەوە و بەغداش
فشارەکانى لەسەر هەرێم زیادکردووە بۆ چارەسەرى پرسى نەوت.
ئێستاش سەربارى ئەوەى مووچەى مانگى ١- هیچ
وادەیەک بۆ دابەشکردنى دانەنراوە، داهاتى ناوخۆ و پارەى نەوتى قاچاغ شاردراونەتەوە
و پارتى و یەکێـتى ئامادەنین ٢٥٠ دینارى بخەنە خزمەتى مووچەوە و تەنها خەڵک و فەرمانبەرانیش
باجى ئەو قەیرانانە دەدەن کە ئەو حزبانە دروستیان کردووە.