کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکرا کرد و رایگەیاندووە، سبەی لە ناوچەکانی باکووری خۆرهەڵات بەفر دەبارێت.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵەهەوری جیاجیا، پلەکانی گەرماش ١ بۆ ٣ پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.
ئەوەش هاتووە، سبەی سێشەممە، ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچەهەوردا
دەبێت و لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری خۆرهەڵات
نمەباران و بەفر دەبارێت.
کەشناسی دەشڵێت، سبەی
پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و لەکاتی بارانبارین و بەفر
بارینیشدا مەودای بینین بۆ ٥ بۆ ٧ کیلۆمەتر کەمدەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: ٢١ پلەى سیلیزى
سلێمانی: ١٩ پلەى
سیلیزى
دهۆک: ٢٠ پلەى
سیلیزى
کەرکوک: ٢٢ پلەى
سیلیزى
هەڵەبجە: ٢٢ پلەى سیلیزى
زاخۆ: ٢١ پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: ١١پلەى سیلیزى
سۆران: ١٨ پلەى سیلیزى
گەرمیان: ٢٣ پلەى سیلیزى