PM:03:14:17/11/2024
45848 جار خوێندراوەتەوە
ناردنى مووچەى مانگى ١٠ هەموو رێکارەکانى بڕیوە و چاوەڕوان دەکرێت سبەینێ یان دووسبەى پارەکە بنێردرێت. چاوگێکیش لە وەزارەتى دارایی هەرێم بە ئێن ئاڕ تى وت، دابەشکردنى مووچەى بەشێک لە مووچەخۆران دەکەوێتە دواى سەرژمێرى.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ـی ١١ـی ٢٠٢٤، چاوگێکى ئاگادار لە وەزارەتى دارایی هەرێم بە ئێن ئاڕ تى وت، چاوەڕوانن سبەینێ یان دووسبەی پارەى مووچەى مانگى ١٠ بنێردرێت و هەموو رێکارەکانیش بۆ گەیشتنى پارەکە گیراوەتە بەر.
وتیشى،" لە هەموو حاڵەتێکدا ناتوانن موچەى بەشێکى وەزارەتەکان دابەشبکەن
و دەکەونە دواى راپرسییەوە".
بەهۆى نادروستى لیستى مووچەوە، ماوەى نزیکەى سێ هەفتەیە بەغدا ناردنى مووچەى
مانگى ١٠ـی راگرتووە و حکومەتى کاربەڕێکەریش ئامادە نیە لە داهاتى ناوخۆ مووچە دابەش
بکات.