سەردێڕ:

لە دوو روداوی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا

PM:11:21:17/11/2024

2820 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی زانیاریەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، ئەفسەرێکی پۆلیس و هاوڵاتیەک لە دوو روداوی جیاواز گیانیان لەدەستدا.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ی ١١ی ٢٠٢٤،بە پێی زانیاریەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، لە روداوێکی هاتوچۆدا نزیک گوندی حەساری گەورە لە سنوری پارێزگای کەرکوک، عەمید محەمەد سەعید ئەفسەری پۆلیسی کەرکوک روداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەش کرد، هاوڵاتی اسماعیل ڕەفیق چۆم حەیدەری لەروداوێکی هاتووچۆ لە رێگای نێوان کۆیە – هەولێر نزیک بە دەربەندی گۆمەسپانە، گیانی لەدەستداو یەکێکی دیکەش بە قورسی بریندارە.

هاوکات، بەهۆی روداوی هاتوچۆوە ئەمڕۆ سێ کەس گیانیان لەدەستداوە چەند کەسێکیش بریندارن.
سۆران محەمەد-کەرکوک
فەریدە ئاسۆ-هەولێر













گەلەری