PM:06:30:17/11/2024
30440 جار خوێندراوەتەوە
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، پاسێک بە ژمارەیەک سەرنشینەوە وەرگەڕا بەو هۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و سەرجەم سەرنشینەکان و شۆفێرەکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ی ١١ی ٢٠٢٤، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوە کرد، لەسەر رێگای کەسنەزان لە هەولێر رووداوێکی هاتوچۆ روویداوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، رووداوەکە لەجۆری وەرگەڕان بووە و بەهۆیەوە ژنێکی بە رەگەز عەرەب گیانی لەدەستدا و شۆفێر و چوار سەرنشین بریندارن.
ئەوەشی خستە روو، هەموو بریندارەکان براونەتە نەخۆشخانە و چارەسەری سەرەتاییان بۆکراوە.
شارا ئازاد- هەولێر