سەردێڕ:

نرخی نەوت لە نزمیدا جێگیرە

AM:08:14:17/11/2024

884 جار خوێندراوەتەوە

ماوەیەکە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە لە دابەزین و ئەمڕۆش بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧١ دۆلار و چوار سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە و لە نزمیدا جێگیرە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ـی ١١ـی ٢٠٢٤، بە گوێرەی پێنوێنیی جیهانی، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ٦٧ دۆلار و دوو سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، هاوشێوەی نەوتی برێنت نرخەکەی بە جێگیری ماوەتەوە.

دابەزینی نرخی نەوت لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا دەگەڕێتەوە بۆ ئەو زریانەی کە لە مەکسیک دروست بوو، کاریگەری کردە سەر بەرهەمهێنانی نەوت و غاز لە ئەمریکا.

هاوکات، دوای بردنەوەی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکادا و سیاسەتەکانی بۆ سزادانی ئێران و فەنزوێلا نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی.













گەلەری