PM:03:33:16/11/2024
936 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانیی ئێران رایگەیاند، لە مانگی رابردوودا عێراق بە بڕی زیاتر لە دوو ملیار دۆلار کاڵای لە ئێرانەوە هاوردە کردووە. دەشڵێت، قەبارەی بازرگانیی ئێران لەگەڵ وڵاتانی دیکەدا ٣٩٪ زیادی کردووە.
ئەمڕۆ شەممە ١٦ـی ١١ـی ٢٠٢٤، روحوڵڵا لوتفی، وتەبێژی لیژنەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان و پەرەپێدانی بازرگانی لە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی ئێران رایگەیاند، لە مانگی رابردوودا قەبارەی بازرگانیی ئێران لەگەڵ وڵاتانی دیکەدا زیاتر لە ٢٢ ملیۆن تۆن بووە، بەهاکەی زیاتر لە ١٣ ملیار دۆلار بووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، لە مانگەکانی رابردوودا چین لە پێشەنگی ئەو وڵاتانە
بووە کە زۆرترین کاڵایان لە ئێرانەوە هاوردە کردووە، بەڵام لە مانگی رابردوودا عێراق
پێش چین کەوتووە.
باسی لەوەش کرد، لەدوای عێراق چین بە پلەی دووەم دێت لە ریزبەندی ئەو
وڵاتانەی زۆرترین هاوردەیان لە ئێرانەوە کردووە، دوای ئەو تورکیا بە پلەی سێیەم و ئیمارات
بە پلەی چوارەم دێن.