سەردێڕ:

دەستەی پەخشی ئیسرائیل ناوەڕۆکی پێشنیازی ئەمریکای بۆ راگرتنى شەڕی لوبنان بڵاوکردەوە

PM:01:13:16/11/2024

1812 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانى ئیسرائیل رایانگەیاند، رەشنووسی پێشنیازی ئەمریکایان بڵاوکردەوە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی لوبنان کە گرنگترین بڕگەکانی بریتین لە، كشانەوەی سوپای ئیسرائیل لە لوبنان و چەك داماڵینی هێزە نافەرمیەكانى لوبنان لە ماوەی ٦٠ رۆژدا.


دەستەی پەخشی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش کردووە، یەکێکی دیکە لە بڕگەکانی رەشنووسەکە ئەوەیە سوپای لوبنان كۆنتڕۆڵی دەروازە و خاڵە سنوورییەكان دەكات و فرۆشتنێکی چەک یان بەرهەمهێنانی لە ژێر چاودێری حکومەتدا دەبێت.

باسی لەوەش کردووە، بۆ رێگریکردن لە دووبارە بنیادنانەوەی و چەکدارکردنی گروپە چەکدارە نافەرمیەکان لە لوبنان، هەر جۆرە فرۆشتنێکی چەک یان بەرهەمهێنان لە ناو لوبنان لە ژێر چاودێری حکومەتی لوبناندا دەبێت.

بەگوێرەی رەشنووسەكە، حکومەتی لوبنان دەسەڵاتی پێویست دەداتە هێزە ئەمنییەکانی لوبنان بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە و سەرپەرشتی هاتنی چەک لە سنوورەکانی لوبنان دەبێت.

هەروەها بەپێی رەشنووسەکە، ئیسرائیل ناچار دەبێت لە ماوەی حەوت رۆژدا هێزەکانی لە باشووری لوبنان بکشێنێتەوە و سوپای لوبنان لە شوێنی ئەوان جێگیربێت و ئەمریکا و وڵاتێکی دیکە سەرپەرشتی کشانەوەکە دەکەن.













گەلەری