سەردێڕ:

سەرجەم خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانی چەمچەماڵ دەستگیر کران

PM:01:47:13/11/2024

2712 جار خوێندراوەتەوە

قائیمقامیەتیی قەزای چەمچەماڵ رایگەیاند، بە بڕیاری دادوەر سەرجەم خاوەنی مۆلیدە ئەهلیەکانی قەزای چەمچەماڵ دەستگیرکران.


ئەمڕۆ چوارشەممە، قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، خاوەنی مۆلیدەکان ئێوارەی دوێنێ سێشەممە، کارەبای مۆلیدەیان لە قەزای چەمچەماڵ کوژاندەووەتەوە و سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە.

باسی لەوەش کرد، هەر دوێنێ بە بڕیاری دادوەر و هاوکاری هێزە کانی ئاسایش فەرمانی گرتن بۆ سەرجەم خاوەنی مۆلیدەکان دەرکراوە و ئەمڕۆ دەستگیرکراون.

دوێنێ، رەمەک رەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی سەرپێچیکردنی بڕیاری قائیمقامیەت سکاڵایان لەسەر ٣٩ خاوەن مۆلیدەی ئەهلی لە چەمچەماڵ تۆمارکراوە و فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە.

ئەوەشی خستە روو، سکاڵاکەیان بەهۆی ئەوەوە تۆمار کردووە، ئەو خاوەن مۆلیدانە دوای گۆڕینی کاتەکانی پێدانی کارەبا پابەندی بڕیارەکەی قائیمقامیەت نەبوون.

دەشڵێت، ئەو خاوەن مۆلیدانە وەک وەڵامێک بۆ بڕیارەکەی قائیمقامییەت کارەبایان نەداوەتە هاوڵاتیان و مانیان گرتووە بەو هۆیەشەوە سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە.













گەلەری