سەردێڕ:

دارایی عێراق: هەرێم هاوکار نییە لە چارەسەری کێشەکانی مووچە

PM:04:55:12/11/2024

2776 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هەرێم هاوکار نییە لە چارەسەرکردنی گرفتەکانی مووچە و بودجە و بەرپرسە لە دواکەوتنی موچە چونکە کێشەکانی لیستی مووچەی چارەسەر نەکردووە، هاوکات پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێش لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ناردنی مووچەی مووچەخۆران لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق وەستاوە.


رێبوار ئەوڕەحمان پەرلەماری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، حکومەتی کاربەڕێکەر بەردەوام لیستی مووچە بە گرفت یان دواکەوتنەوە بۆ بەغدا دەنێرێت تا مووچەی مووچەخۆران دوابکەوێت و ئەو فەرمانبەرانەی لیستی مووچە ئامادە دەکەن هەموو شتێک دەزانن، بەڵام رێگەیان پێ نادرێت لیستێکی بێ کێشە ئامادە بکەن.

ئەوەشی خستووەتە روو، ئەگەر پارتی و یەکێتی پابەندی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بوونایە ئێستا مووچەخۆران بە هەژماری بانکی خۆیان موچەیان وەردەگرت و رووبەڕووی هیچ کێشیەک نەدەبوونەوە.

چاوگێکیش لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دەبێت موچەی مانگی ١٠ سودانی لەسەر بەرپرسیاریەتی خۆی بڕیاری لەسەر ناردنی بدات و هەرێم هاوکار نیە لە چارەسەرکردنی کێشەی موچە و تا ئێستا کەمتر لە٥٪ داهاتی ناوخۆی ئەمساڵی رادەست کردووە.

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی ١٠ بۆ هەرێم نەدراوە، گرفتی سەرەکیش حکومەتی کاربەڕێکەرە کە داوای ترلیۆنێک و ١٠٠ ملیار دیناری کردووە کە ئەمەش زیاتر لەو بڕەیە کە لە بودجەدا دیاریکراوە.













گەلەری