سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆکی سوریا کۆبوونەوە و جەختیان لە گرنگی و هەماهەنگی هەڵوێستەکانیان کردەوە. راشیانگەیاند، "پەیوەندییەکانیان بەرەوپێشەوە دەبەن".
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی لە ریازی پایتەختی سعودیە چاوی بە بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا کەوت، لە میانەی بەشداری کردنیان لە لوتکەی هاوبەشی عەرەبی و ئیسلامی، کە تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر عەززە و لوبنان.
لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگەکانی
بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانیان لە بوارە جیاوازەکاندا کرد بەو جۆرەی کە لە بەرژەوەندی
هاوبەشی هەردوو لا بێت.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا هەردوو لا جەختیان لە سەر گرنگی دەرکردنی چەند
بڕیارێکی چارەنوسساز لە پێناو وەستاندنی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە
و لوبنان کردەوە.
وە هەروەها جەختیان لە پێویستی هەڵوێستی وڵاتانی زلهێز و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان
کردەوە بەرامبەر ئەو پێشێلکارییانەی کە دژی هاوڵاتییانی مەدەنی لە ناوچە داگیرکراوەکان
و لوبنان دەکرێت.