سەردێڕ:

نرخی نەوت دابەزی

AM:08:21:08/11/2024

956 جار خوێندراوەتەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینی و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنتیش بە ٧٥ دۆلار و ١٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی دابەزیوە.


ئەمڕۆ هەینی، بە گوێرەی پێنوێنیی جیهانی، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ٧١ دۆلار و ٨٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، هاوشێوەی نەوتی برێنت نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ دابەزیوە.

ئەو دابەزینەی لە نرخی نەوتدا روویداوە بەهۆی زریانی رافائیلەوە کە لە مەکسیک دروست بووە، کاریگەری کردووەتەوە سەر بەرهەمهێنانی نەوت و غاز لە ئەمریکا.

هاوکات، دوای بردنەوەی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکادا و سیاسەتەکانی بۆ سزادانی ئێران و فەنزوێلا نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

لەگەڵ ئەو دابەزینەش لە ئاستی هەفتە نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و بەروارد بە هەفتەی رابردوو ٥٪ـی نرخەکەی بەرزبووەتەوە.













گەلەری