PM:05:28:07/11/2024
3668 جار خوێندراوەتەوە
لەم هەفتەیەدا بانکی ناوەندی پێنج رۆژ فرۆشی دۆلاری هەبووە و بە تێكڕا زیاتر لە یەک ملیار و ٤٤٧ ملیۆن دۆلاری بە نرخی فەرمی فرۆشتووە.
لە ٣ تاوەکو ٧ـی ١١، بانکی ناوەندیی عێراق بە تێكڕا یەک ملیار و ٤٤٧ ملیۆن و ٢٠١ هەزار و ٧٠٣ دۆلاری بە بانک و بازرگانەکان فرۆشتووە.
بەپێی داتاکانی بانکی ناوەندیی عێراق، لەو رێژەیە ٤٦ ملیۆن دۆلاری بە شێوەی
کاش فرۆشراوە، بەرزترین فرۆشی کاش لە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٧ـی ١١، تۆمار کراوە و بە
تێکڕا زیاتر لە ١٥ ملیۆن دۆلار بووە.
هاوکات، بڕی یەک ملیار و ٤٠٠ ملیۆن و ٦٠١ هەرزار و ٧٠٣ دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی
دەرەکی فرۆشراوە، بەرزترین فرۆش لە ئەمڕۆدا بووە و بە تێکڕا زیاتر لە ٣٠١ ملیۆن
دۆلار فرۆشراوە.