سەردێڕ:

عێراق لە پلەی ٢٩ـیەمین وڵاتانی جیهانە بۆ یەدەگی زێڕ

PM:03:55:06/11/2024

1584 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی زێڕی جیهانی رایگەیاند، عێراق یەدەگی زێڕی زیادی کردووە و لە ئێستادا لە پلەی ٢٩ـیەمی وڵاتانی جیهاندایە.


ئەنجومەنی زێڕی جیهانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، یەدەگی زێڕی عێراق زیادی کردووە و لە ئێستادا گەیشتووەتە زیاتر لە ١٥٢ هەزار تۆن.

ئاماژە بەوەش کراوە، عێراق لە ریزبەندی ١٠٠ وڵاتانی جیهاندا کە یەدەگی زێڕیان هەیە لە پلەی ٢٩ـیەمیندایە، لەناو وڵاتانی عەرەبیشدا لە پلەی سێیەمدایە لەدوای سعودیە و لوبنان.

لە ماوەی رابردوودا مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند،زێڕ ئامڕازێکی گرنگە بۆ پاڵپشتیکردنی بەهای دینار و گەیشتن بە سەقامگیریی ئابووری و بەرزکردنەوەی متمانەی وەبەرهێنەران بە ئابووریی عێراق، هەربۆیە پابەندن بە گرتنەبەری هەر رێکارێکی پێویست بۆ پاراستنی یەدەگی زێڕ.













گەلەری