سەردێڕ:

لەم هەفتەیەدا فرۆشی بانکی ناوەندی چەند بووە؟

PM:04:16:01/11/2024

4328 جار خوێندراوەتەوە

لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا بانکی ناوەندی پێنج رۆژ فرۆشی دۆلاری هەبووە و بە تێکڕا زیاتر لە یەک ملیار و ٣٩٦ ملیۆن دۆلاری بە نرخی فەرمی بە بانک و بازرگانەکان فرۆشتووە.


لە ٢٧ تاوەکو ٣١ـی ١٠، بانکی ناوەندیی عێراق بڕی یەک ملیار و ٣٩٦ ملیۆن و ٦٧٩ هەزار و ٦٥٧ دۆلاری بە بانک و بازرگانەکان فرۆشتووە.

هەر بەپێی داتاکانی بانکەکە، بڕی ٤٦ ملیۆن و ٨٥٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش فرۆشراوە، بەرزترین فرۆشی کاش لە رۆژی سێشەممە ٢٩ـی ١٠، فرۆشراوە و بڕەکەی ١٦ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلار بووە.

هاوکات، بڕی یەک ملیار و ٣٤٩ ملیۆن و ٨٢٩ هەزار و ٦٥٧ دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی فرۆشراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە هەفتەی رابردوودا، بانکی ناوەندی بە تێکڕا یەک ملیار و ٣٣٨ ملیۆن و ٦٥٠ هەزار و ٧٦٢ دۆلار لەڕێگەی بانکەکەوە بە نرخی فەرمی فرۆشتووە، ٤٥ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش و بڕی یەک ملیار و ٢٩٢ ملیۆن و ٨٥٠ هەزار و ٧٦٢ دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی فرۆشراوە.













گەلەری