AM:11:42:30/10/2024
900 جار خوێندراوەتەوە
ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پلانیان هەیە بۆ بەرزکردنەوەی وەبەرهێنانی غازی ناوخۆیی و کەمکردنەوەی هاوردەکردن.
عەدنان جابری ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، سیستمی غاز لە عێراق ئاڵۆزە و لە ماوەی ساڵێک یان دوو ساڵدا ناگەین بە ئاستی خۆبژێوی بۆیە عێراق پێویستی بە چەند ساڵێکە بۆ گەیشتن بە ئاستی خۆبژێوی.
ئەوەشی خستووەتە روو، "لە ئێستادا ئەوەی پێویستە کەمکردنەوەی
هاوردەکردنی غازە، بۆیە کار بۆ بەرزکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی غاز لە ناوخۆدا دەکەین".
عێراق رۆژانە سێ ملیار و ١٠٠ ملیۆن پێ سێجا غاز بەرهەم دەهێنێت
ئەوەش بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢ بڕی ٣٠٠ ملیۆن پێ سێجا زیادی کردووە.