سەردێڕ:

ئەمریکا: لە هەفتەی رابردوودا هاوردەی نەوت لە عێراقەوە زیادی کردووە

PM:07:03:27/10/2024

856 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی داتاکانی کارگێڕیی زانیاریی وزەی ئەمریکا، لە هەفتەی رابردوودا هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا زیادی کردووە و بە تێکڕا ٢٣٧ هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا هەناردە کراوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، کارگێڕیی زانیاریی وزەی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە هەفتەی رابردوودا لە ١٠ وڵاتی گەورەوە بە تێکڕا پێنج ملیۆن و ٦٤٧ هەزار بەرمیلی رۆژانە هەناردەی ئەمریکا کراوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، بەراورد بە هەفتەی پێشووتر کە تێیدا پێنج ملیۆن و حەوت بەرمیل هەناردە کرا، رێژەکە ٦٤٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە زیادی کردووە.

باس لەوەش کراوە، زۆرترین نەوت لە کەنەداوە هەناردەی ئەمریکا کراوە کە زیاتر لە سێ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار بەرمیی رۆژانە بووە، دوای ئەو کۆڵۆمبیا پلەی دووەم و ڤەنزوێلا پلەی سێیەمی ریزبەندییەکەی گرتووە.













گەلەری