سەردێڕ:

پارتی و یەکێتی لە بانگەشەکانیاندا یەک پلانیشیان بۆ داهاتووی هەرێم نەخستە روو

PM:09:19:15/10/2024

1508 جار خوێندراوەتەوە

پارتى و یەکێتى لەم هەڵبژاردنەدا هیچ پلانێکیان نەبوو، باسى چاککردنى مووچە و پلەبەرزکردنەوەیان نەکرد، بەرنامەیان بۆ کەمکردنەوەى باج و هەرزانکردنى بەنزین پێ نەبوو، تەنها بە هەندێک هاتوهاوارى ساختە بانگەشەیان بەڕێ کرد، بە پێچەوانە نەوەى نوێ بە ستراتیژێکى روونەوە بەرنامەى بۆ چاککردنى هەموو کێشەکان داڕشتووە.


بانگەشەی هەڵبژاردن تەنها چەند کاتژمێرێکی کەمی ماوە کۆتایی بێت، ئەم هەڵبژاردنە پارتی و یەکێتی جگە لە شەڕەجنێو و شەڕی ساختەی میدیا، هیچیان بۆ خەڵک و لایەنگرانی خۆشیان پێ نیە، نە بەرنامە و پلان و نە نەخشەڕێگایەک بۆ چارەسەرى کێشەکان و مووچە.

پارتی و یەکێتی هیچ پلان و بەڵێنێکیان بۆ چارەسەرى کێشەى مووچە نیە و تەنها بە یەک وشەش باسى پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەران ناکەن، پلانیان بۆ تەندروستى و پەروەردە نیە، باسى بونیادنانى بەنداو و پەرەپێدانى کەرتى کشتوکاڵ ناکەن، بە هیچ شێوەیەک ناڵێن گەندەڵى کەم دەکەینەوە و کۆتایی بە قاچاخچێتى دەهێنین، پارتى و یەکێتى هیچیان بۆ کەمکردنەوەى باج نیە و ناڵێن رەوشى بازاڕ باشتر دەکەین، بە یەک وشەش باسى چارەسەرى کێشەى نیشتەجێبوون و دۆزینەوەى هەلى کار ناکەن، پارتى و یەکێتى هیچیان بۆ دەرچوانى دانەمەزراو پێ نیە.

پێچەوانەی پارتی و یەکێتی، نەوەی نوێ کارنامەیەکی بۆ چوار ساڵی داهاتووی هەرێمی کوردستان داناوە کە لە ئەگەری وەرگرتنی دەسەڵات، لەگەڵ بەغدا رێک دەکەوێت و کێشەی مووچە چارەسەر دەکات و مووچەى مووچەخۆران لە رێگەى بانکەکانى عێراقەوە بەبانکی دەکات و هەلى کار بۆ گەنجان و دەرچوانى دانەمەزراو دەڕەخسێنێت و کەرتی تەندروستی و پەروەردە دەبوژێنێتەوە، لەگەڵ دەیان پلانی تۆکمەی دیکە بۆ سەرجەم سێکتەر و چین و توێژە جیاوازەکان.













گەلەری