سەردێڕ:

ترەمپ؛ هەڕەشەی سەپاندنی باج دەکات

PM:07:31:20/12/2024

2592 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی هەلبژێردراوی ئەمریکا بۆ ئەوروپا، دەبێت نەوت و غاز لە ئەمریكا بكڕن ئەگەرنا باجتان بەسەردا دەسەپێنم.


ئەمڕۆ هەینی ٢٠ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا رایگەیاند، یەكێتی ئەوروپا دەبێت جیاوازی بازرگانی لەگەڵ ئەمریكا كەمبكاتەوە، ئەمەش لەڕێگەی كڕینی نەوت و غازی ئەمریكاوە، ئەگەر نا دەبێت رووبەڕووی سەپاندنی پێناسی گومرگی ببێتەوە كە مەبەست لێی باجە.

وتیشی، یەكێتی ئەوروپای ئاگادار كردووەتەوە لەوەی دەبێت بە كڕینی نەوت و غازی ئەمریكا بە قەبارەیەكی گەورە، قەرەبووی ئەو كورتهێنانە گەورە بازرگانییە بكەنەوە كە لەگەڵ ئەمریكا هەیانە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر ئەوروپا بەوە رازی نەبن و ئامادە نەبن بەو قەبارە گەورەیەی داوای دەکات نەوتی ئەمریکا بکڕن ئەوا باجیان بەسەردا دەسەپێنێت.













گەلەری