سەردێڕ:

سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق: گلدانەوەی ئاو لە بەنداوەکانەوە زیادی کردووە

PM:06:49:15/10/2024

1256 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، لەڕێگەی پلانێکی نوێوە کار لەسەر زیادکردنی ئاوی رووباری فورات دەکەن. دەشڵێت، گلدانەوەی ئاو لە بەنداوەکانەوە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.


ئەمڕۆ سێشەممە، عەون زیاب وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، گلدانەوەی ئاو لە بەنداوەکانەوە لە ئاستێکی باشدایە و بەراورد بە ساڵی رابردوو، نۆ ملیار مەتر سێجا زیادی کردووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەڕێگەی پلانێکی نوێوە بە سوودوەرگرتن لە بەنداوی سامەرا و راکێشانی ئاو لە دەریاچەی تارتارەوە، کار لەسەر زیادکردنی ئاوی رووباری فورات دەکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە سەرەتای ئەم مانگەدا، وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ئاماژەی بەوەکردبوو، عێراق خاوەنی ١٣ خەزانی ئاوی ژێرزەوییە کە بۆ ئاودێری چوار ملیۆن دۆنم زەویی کشتوکاڵی پشتی پێدەبەسترێت. وتیشی، یەدەگی ئاوی ژێرزەوی نزیکەی پێنج ملیار مەتر سێجا زیادی کردووە.













گەلەری