سەردێڕ:

فڕۆکەیەکی هێڵی فڵای ئەربیل بە ناچاری لە کرواتیا نیشتەوە

AM:10:42:21/12/2024

3428 جار خوێندراوەتەوە

فڕۆکەیەکی هێڵی فڵای ئەربیل لە کاتی گەرانەوەی بۆ هەولێر بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە بە ناچاری لە کرواتیا نیشتەوە، بەپێی ئەو زانیارییانەی بەدەست ئێن ئاڕ تی کەوتووە بەهۆی کێشەکەوە بەشێکی سەرنشینەکانی فڕۆکەکە لەهۆش خۆیان چوون.


ئەمڕۆ شەممە ٢١ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، دوای ئەوەی فرۆکەیەکی فڵای ئەربیل لە ئاسمانی کرواتیا تووشی کێشە دەبێت بە ناچاری لەو وڵاتە دەنیشێتەوە، بەپێی ئەو زانیارییانەی کە سەرنشینێکی فرۆکەکە بە ئێن ئاڕ تی داوە، فرۆکەکە نزیک بووە لەوەی بکەوێتە خوارەوە بەڵام توانیویەتی بە سەلامەت لە یەکێک لە فرۆکەخانەکانی کرواتیا بنیشێتەوە.

هاوکات، بەهۆی کێشەکەوە بەشێکی زۆری سەرنشینەکان لەهۆشخۆیان چوون، وتیشی تا ئێستا بەرپرسانی هێڵی فڵای ئەربیل هیچ روونکردنەوەیەکیان نەداوە و رێگەش نادەن سەرنشینەکان لە فرۆکەکە بێنە خوارەوە.













گەلەری