سەردێڕ:

لە مانگی رابردوودا؛ عێراق چەند بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە؟

PM:03:54:15/10/2024

612 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی داتاکانی کارگێڕیی زانیاری وزەی ئەمریکا، لە مانگی ئەیلولی رابردوودا زیاتر لە پێنج ملیۆن بەرمیل نەوت لە عێراقەوە هەناردەی ئەمریکا کراوە، بەوەش بووەتە پێنجەم گەورەترین هەناردەکاری نەوت بۆ وڵاتەکە.


ئەمڕۆ سێشەممە، کارگێڕیی زانیاری وزەی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپێی داتا تۆمارکراوەکان، لە مانگی ئەیلولی رابردوودا هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا زیادی کردووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، لەو مانگەدا عێراق بە تێکڕا پێنج ملیۆن و ٩٧٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە، لەکاتێکدا لە مانگی ئابدا تێکڕای هەناردەکردن پێنج ملیۆن و ٧٤١ هەزار بەرمیل بووە.

باس لەوەش کراوە، زۆرترین هەناردەی نەوت لە هەفتەی سێیەمی مانگی ئەیلولدا تۆمارکراوە و تێیدا ٢٥٦ هەزار بەرمیل هەناردە کراوە.

ئەوەش خراوەتە روو، لەدوای کەنەدا و مەکسیک و سعودیە و کۆڵۆمبیا، عێراق پێنجەم گەورەترین هەناردەکاری نەوت بووە بۆ ئەمریکا.













گەلەری