PM:01:05:21/12/2024
1936 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، وەزارەتی دەرەوە رازیبووە بە فرۆشتنی چەک و کەرەستەی سەربازی بە وڵاتی میسر.
ئەمڕۆ شەممە ٢١ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا "پێنتاگۆن" رایگەیاند، وەزارەتی دەرەوە رەزامەندی لە سەر فرۆشتنی چەک و کەرەستەی سەربازی بە میسر بە بەهای زیاتر لە پێنج ملیار دۆلار دەربڕیوە.
هاوکات، بەگوێرەی راگەیێنراوەکەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، فرۆشتنی چەک
هەروەها مووشەکی جۆری 'هێڵفایەر' بە بەهای ٦٣٠ ملیۆن دۆلار و چەکی دیکە بە بەهای ٣٠
ملیۆن دۆلار لە خۆ دەگرێت.
ئاماژە بەوەشکرا، بەشی زۆری ئەو پاکێجی چەکە کە ئەمریکا بە میسری دەفرۆشێت
تانکی جۆری ئەبرامزە، کە بەهاکەیان دەگاتە ٤.٦٩ ملیار دۆلار.