سەردێڕ:

جارێکی دیکە؛ خوێندکارانی تواناسازی دژی پێنەدانی هاوکاری دارایی گردبوونەوە

PM:02:28:15/10/2024

956 جار خوێندراوەتەوە

دژی پێنەدانی هاوکاریی دارایی؛ جارێکی دیکە خوێندکارانی تواناسازی کە بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا پێش ساڵی ٢٠١٤ چوونەتە دەرەوەی هەرێمی کوردستان گردبوونەوە و دەڵێن، هەرچەندە لە ٢٠١٣ـەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ پێدانی هاوکاری پێیان، بەڵام هێشتا بەشێکیان وەریان نەگرتووە.


ئەو خوێندکارانە کە لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر گردبوونەوە، بە ئێن ئاڕ تیان راگەیاند، تا ئێستا بەشێکیان بێبەشن لەو هاوکارییە داراییەی کە لە ساڵی ٢٠١٣ـەوە بڕیاری خەرجکردنی دراوە.

باسیان لەوەش کرد، چەند جارێکی دیکە گردبوونەتەوە و داوایان لە حکومەتی کاربەڕێکەر کردووە پارەکە بۆ ئەوانیش خەرج بکات، بەڵام تا ئێستا وەڵامی داواکارییەکانیان نەدراوەتەوە.

ئەوەشیان خستە روو، تیایاندایە لەدوای ئەوانیش خوێندنیان تەواو کردووە، بەڵام بەهۆی نزیکبوونیان لە بەرپرسانی دەسەڵات لەکاتی خۆیدا مافەکەیان پێدەدرێت، لەکاتێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا هەمیشە جەخت لەوە دەکاتەوە کە بەپێی ریزبەندی هاوکارییەکە دابەش دەکرێت و نابێت جیاوازی بکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ساڵی ٢٠١٣ بڕیارێک دەرچوو بۆ تەرخانکردنی بڕێک هاوکاریی دارایی بۆ ئەو خوێندکارانەی ماستەر و دکتۆرا لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەخوێنن، بەڵام هێشتا بەشێکیان بێبەشن لەو هاوکارییە.













گەلەری