سەردێڕ:

نوێنەرى ئەمریکا گەیشتە دیمەشق

AM:11:25:20/12/2024

3524 جار خوێندراوەتەوە

شاندی دیپلۆماتى ئەمەریکا بۆ کۆبوونەوە و گفتوگۆ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا گەیشتنە دیمەشق و بڕیارە لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆکى دیفاکتۆى سوریا کۆببنەوە.


ئەمڕۆ هەینی ٢٠ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، ئاژانسى فرانس پرێس ئاماژەى بەوەکردووە، شاندەکەى ئەمریکا لەسەر دۆخى نوێى سوریا چەند پێشنیازێک دەخەنەبەردەم ئەحمەد شەرع و بڕیارە گفتوگۆیان لەسەر بکرێت، هەرچەندە تائێستا بەرەى تەحریرى شام لاى ئەمریکا وەک رێکخراوێکى تیرۆریست ناسراوە.

هاوکات ناردنى شاندەکەى ئەمریکا لەکاتێکدا تائێستا چەندین شاندى ئەوروپا و عەرەبى بۆ دروستکردنى پەیوەندى نوێ لەگەڵ سوریا چوونەتە دیمەشق.













گەلەری